بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - خه‌سرۆ گۆران گوتیشی: بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بڕیاری کۆتایی له باره‌ی راگه‌یاندنی لیستی هاوبه‌شی لایه‌نه کوردییه‌کان بدرێت. روونیشیکرده‌وه، هه‌موو لایه‌نه‌کان بانگهێشت ده‌که‌ین بۆ تاوتوێکردنی ئه‌و پرسه.
خه‌سرۆ گۆران ئاشکراشیکرد، له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان هیچ جیاوازییه‌کمان له باره‌ی ئه‌و لیسته‌وه نییه و ناوی لیسته‌که‌ش ده‌بێت به راوێژ و ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌کان بێت.
سه‌باره‌ت به لیستی که‌رکووک خه‌سرۆ گۆران گوتی: ئه‌وه ته‌نیا پێشنیاز بووه و بۆ که‌رکووک بووه و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت لیستێکی سه‌رتاسه‌ریمان هه‌بێت ده‌بێت ناوێک بێت که بۆ هه‌موو ناوچه کیشه له سه رەکان بێت و هه‌موو لایه‌ک کۆک بن له‌سه‌ری و مه‌کته‌بی سیاسی لایه‌نه‌کان له‌سه‌ری رێککبکه‌ون.
خه‌سرۆ گۆران، ئاشکراشیکرد، رۆژی شه‌ممه، رۆژی مورافه‌عه‌ی ئه‌و سکاڵایه‌یه، که هه‌رێمی کوردستان دژی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانی عێراق تۆماری کردووه.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ که‌رکووک، خه‌سرۆ گۆران رایگه‌یاند، حکومه‌ت بڕیاریداوه باره‌گاکانی پارتی بگه‌ڕێنه‌وه که‌رکووک و قۆناغی یه‌که‌م، گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی و قۆناغی دووه‌میش راده‌ستکردنه‌وه‌ی باره‌گاکان و قۆناغی سێیه‌م درووست‌کردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێی پارێزگای که‌رکووکه.
خه‌سرۆ گۆران دووپاتیشیکرده‌وه، بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی لای سه‌رکردایه‌تی پارتییه و ئه‌و بڕیاری کۆتایی له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات.
......
340